ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، محه‌ممد دانیالی شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئاودانان به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی دوو ساڵ حوكمی زیندانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی ئیلام ڕاگوێزرا.
ڕۆژی ٢٤ی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢، محه‌ممه‌د دانیالی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له شارستانی دێهلۆڕان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه، به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیلامه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.