شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، باسیان له گواستنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د حه‌بیبی، وته‌بێژی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی ئێران بۆ زیندانی ئێڤین كرد.
محه‌ممه‌د حه‌بیبی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢، به بیانووی پشتیوانی كردن له قوتابیانی ژاراویكراو له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام به شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. شۆڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو چالاكانی سنفی بوو.