ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه، كیانووش چراغی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی دێهلۆڕان و ڕاگیراو له زیندانی ده‌ڕه‌شار، به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
ڕۆژی ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كیانووش چراغی له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ده‌ڕه‌شار مانی له خواردن گرت، به‌ڵام شه‌وی پێنجشه‌ممه به‌هۆی دابه‌زینی زه‌ختی خوێن دۆخی ته‌ندرووستی تێك چوو. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌ئموورانی زیندان حه‌بێكی نه‌ناسراویان به كیانووش داوه و ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه تووشی شۆكی عه‌سه‌بی بووه. ئێستا كیانووش چراغی له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان به‌سته‌ری كراوه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.