“كه‌یوان ڕه‌شوزاده”، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گوازراوه‌ته‌وه و لێپرسینه‌و و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “كه‌یوان ڕه‌شۆزاده” پاش مانگرتن له خواردن له به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ورمێ، بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا گوازراوه‌ته‌وه. مه‌ئموورانی ئیتلاعاتی سپا هه‌ڕه‌شه‌یان له ناوبراو كردووه كه ئه‌گه‌ر درێژه به مانگرتن بدات، په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی تازه‌ی بۆ ئه‌كه‌نه‌وه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕۆژی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ و پاش هێرشی گاردی سه‌ركوتی زیندانی ورمێ بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و لێدانیان، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه كه هه‌مان ڕۆژ “كه‌یوان ڕه‌شۆزاده” به فه‌رمانی به‌رپرسانی زیندانی ورمێ، له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زیندان به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا.