ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، “كه‌یوان موهته‌دی” ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران بۆ جارێكی دیكه له به‌ندی تاكه‌كه‌سیه‌وه بۆ به‌ندی گشتی زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “كه‌یوان موهته‌دی” شاعیر و نووسه‌ر و ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران كه ٩ ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌هۆی بڵاوكردنی فایلێكی ده‌نگی بۆ پشتیوانی له “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” و “كامیار فه‌كوور” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرابوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه گه‌ڕێندرایه‌وه به‌ندی گشتی ئه‌و زیندانه. جێگای ئاماژه‌یه كه “كه‌یوان موهته‌دی” سه‌رجه‌م به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه و له ئێستادا ماوه‌ی زیندانه‌كه‌ی له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین تێپه‌ر ده‌كات.