به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی زۆر له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ڕه‌وانه‌ی شار و ناوچه‌كانی كوردستان كراون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه‌ره‌سه‌ته‌یه‌كی قورسی سه‌ربازی زۆری له شاره ناوه‌ندییه‌كانی ئێرانه‌وه ڕه‌وانه‌ی شاری سنه و ناوچه‌كای ده‌وروبه‌ری كردووه. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوود، ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به ده‌یان مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌نجام داوه و له حاڵه‌تی ئاماده باشیدایه.
