ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، سزای به‌ندكرانی دوو چالاكی كرێكاری شاری تاران به‌ناوه‌كانی “كامیار فه‌كوور” و “سه‌روناز ئه‌حه‌مدی” جێبه‌جێ كرا و له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “كامیار فه‌كوور” و “سه‌روناز ئه‌حه‌دی” ڕۆژی ٨ی مانگی گوڵان و له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ڕۆژی جیهانی كرێكار هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكانی سنفی و كرێكاری له‌ماڵی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرابوون. ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ گوڵان ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نیه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی سزای به‌ندكرانه‌كه‌یان له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بۆ به‌ندی گشتی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراون.