به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز و ئه‌ندامی پێشووی ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران به‌ناوی “فه‌رهاد شه‌یخی” كه ڕۆژی ٧ی جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج گوازاروه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی “عیرفان كه‌ره‌م وه‌یسی” پارێزه‌ری “فه‌رهاد شه‌یخی”، نابراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا ته‌نیا یه‌ك جار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی هه‌بووه و هێچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌سه‌ر ناوبراو دا سه‌پێنداروه له‌به‌رده‌ست دا نییه و په‌روه‌نده‌كه‌ی له دادسه‌رای هه‌شتگرد له ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه.