کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “فاتمە داوەند” له‌ کەمپی دیپۆرتەوە بۆ شوێنێکی نادیار

گواستنه‌وه‌ی فاتمە داوەند له‌ کەمپی دیپۆرتەوە بۆ شوێنێکی نادیار

فاتمە داوەند” بەندکراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی بۆكان و یەکێک لە شایەتحاڵانی دادگای نێودەوڵەتی ئابان کە چوار مانگ پێش لەلایەن پۆلیسی تورکیاوه‌ دەستبەسەر و بۆ کەمپی تایبەت بە دیپۆرت لە شاری “کایسه‌ری”  گوازرابووەوە، ڕۆژی هەینی ١٤ی گەلاوێژ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی تورکیا (میت) چەند ڕۆژ پێش چوونەتە کەمپی “کایسه‌ری” و بەفاتمە داوەندیان ڕاگەیاندووە کە ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان دەست نەکەوتووە کە ئێوە تاوانبارن و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئازاد دەبیت، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی لەناکاو ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.