ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی گوڵان، عیسا ئیبراهیم زاده، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شنۆ پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بۆ زیندانی نه‌غه‌ده ڕاگوێزرا.
ڕاگوێزرانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بۆ زیندان له حاڵێكدایه كه ناوبراو تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، ڕیخۆڵه و زۆنا بووه و پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه كه عیسا ئیبراهیم زاده له ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢، ئه‌و چالاكه كرێكارییه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شنۆ به تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” سه‌رجه‌م به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٤٠٣ منداڵی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له بیمارستان به‌سته‌ری كرا به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان مه‌ره‌خه‌سیان پێ نه‌دا و عیسا ئیبراهیم زاده له زیندان ده‌ستی دایه خۆكوژی به‌ڵام به‌دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌ڕێندرایه‌ه‌وه زیندان. مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، منداڵی ئه‌و به‌ندكراوه گیانی له‌ده‌ست دا و ناوبراو تووشی داڕمانی ده‌روونی بوو.