“عیسا ئیبراهیم زاده” شارومه‌ندی دانیشتووی شاری شنۆ كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی چوار ساڵ به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كرا.
مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، “عیسا ئیبراهیم زاده” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شنۆوه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” سه‌رجه‌م به پێنج سار زیندان مه‌حكووم كرا، به‌ڵام به‌پێی ماده‌ی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، زۆرترین سزا واته چوار ساڵی ئه‌و حوكمه ئه‌چێته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه. ناوبراو ١٥ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. “عیسا ئیبراهیم زاده” خه‌ڵكی گوندی “دێ شهمس”ی سه‌ر به شاری شنۆوه و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٢ی به‌فرانباری ١٤٠١ به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.