کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “عوسمان دادوەند” بۆ زیندانی نەغەدە

گواستنه‌وه‌ی عوسمان دادوەند بۆ زیندانی نەغەدە 1

ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی گوندی “بادیناوێ”ی سه‌ر به‌ پیرانشار بە ناوی “عوسمان دادوەند”، تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی گوندی “بادیناوێ”ی پیرانشار پاش بانگكران بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادسەرای گشتی و ئینقلابی پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.

“عوسمان دادوه‌ند” پێشتر بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕەزا قەهرەمانی ساعەتلوو”، بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. ناوبراو جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.