به‌پێی هه‌اڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری و خۆشناوی خه‌ڵكی سه‌قز، وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی و دانانی بارمته بۆ ئازادكردن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
“عوسمان ئیسماعیلی” له حاڵی تێپه‌ڕكردنی ١٦ مانگ به‌ندكرانی سه‌پێندراو به‌سه‌ریدا له زیندانی سه‌قزه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، پاش تێكچوونی باری ته‌ندرووستی بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه، به‌ڵام پزیشكه‌كان به ناوبراویان وت كه نه‌خۆشی فه‌تقی هه‌یه و ئه‌بێ به زووترین كات نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت. ئه‌و كات هێزه‌كانی زیندانی سه‌قز به‌بێ ڕه‌چاوكردنی باری ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه، ناوبراویان بۆ زیندان گه‌ڕانده‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەكانی حکوومەت بە بنەماڵەی “عوسمان ئیسماعیلی”یان ڕایانگەیاندووە کە ئەم بەندکراوە سیاسییەیان گواستووەتەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین و بڕیاره لەوێ چاودێریی و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرێت. “عوسمان “ئیسماعیلی” له دۆسیهیێكدا به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه” به ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و له دۆسیه‌یێكی دیكه‌دا به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام له كاتی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمی ژینا ئه‌مینی” به ٧ مانگ زیندان و سه‌رجه‌م به ٣٩ مانگ به‌ندكران مه‌حكووم كراوه. ناوبراو نه‌خۆشی هه‌ناسه‌ته‌نگی و دڵی هه‌یه و ئێستا ژیانی له مه‌ترسی دایه.
