به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، له‌ماوی ڕۆژانی ڕابردوودا “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری ناسراوی سه‌قز به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی، ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “عوسمان ئیسماعیلی” پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١٠ی گوڵانی ئه‌مساڵدا هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به‌دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكاریه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌كه‌ی سه‌ردانی دادگای گشتی و ئینقلابی سه‌قزیان كردووه و له‌وێ ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه “عوسمان ئیسماعیلی” به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كراوه.