دوانیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، عه‌لی یوونسی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین به توندووتیژییه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
ئایدا یوونسی خۆشكی عه‌لی یوونسی ڕایگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر براكه‌ی و ناوبراویان به لێدان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. بنه‌ماڵه‌ی یوونسی داوایان له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه، به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی عه‌لی یوونسی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی بێسه‌روشوێنیان بكات.