کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی عه‌لی ڕۆحی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی عه‌لی ڕۆحی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ 1

عه‌لی ڕۆحی ناسراو به‌ “پشكۆ”، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاواییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌شكه‌نجه‌ دان و ناچاركردن به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ، له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ئه‌و شاره‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ شاری سنه‌ ڕاگوێزرا.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، عه‌لی ڕۆحی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی ئه‌سراوای سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، پاش بانگكران بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئه‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كرا. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ ڕاگوێزراوه‌.