ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، عادڵ پیرووزی، به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و خه‌ڵكی گوندی “سه‌ردووش”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
عادڵ پیرووزی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ناوبراو ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠٢، بۆ جارێكی دیكه به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كرا، به‌ڵام مانگی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا. له ڕۆژانی ڕابردوودا، عادڵ پیرووزی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ نیزام و له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه نه‌یاره‌كانی كۆماری ئیسلامی” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی مه‌ریوان كرا.