کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” بۆ به‌ندی ئه‌منییه‌تی زیندانی”ئێڤین”

گواستنه‌وه‌ی شه‌عبان محه‌ممه‌دی و مه‌سعوود نیكخواه بۆ به‌ندی ئه‌منییه‌تی

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان،شه‌عبان محه‌ممه‌دیومه‌سعوود نیكخواهله‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیاندا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه‌ بۆ به‌ندی ئه‌منییه‌تی زیندانیئێڤینی تاران گوازراونه‌ته‌وه‌.

شۆرای هاوئاهه‌نگی مۆعه‌لیمانی ئێران وێڕای مه‌حكووم كردنی هه‌ڵسووكه‌وته‌ نایاساییه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ چالاكانی سنفی و كرێكاریی، پشتیوانی خۆی له‌شه‌عبان محه‌ممه‌دی،مه‌سعوود نیكخواهوئه‌سبكه‌نده‌ر لوتفیده‌ربڕی. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: ئه‌و سێ چالاكه‌ سنفیه‌ دوو ده‌یه‌یه‌ كه‌ ته‌واوی هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆیان خستووه‌ته‌گڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئامووزشی بێبه‌رامبه‌ر بۆ منداڵان دابین بكرێت. ئه‌و سێ مۆعه‌لیمه‌ له‌ ڕاستگۆترین و شه‌ریفترین مرۆڤه‌كانی ئێرانن و په‌روه‌نده‌سازییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناتوانێت ئیراده‌یان بشكێنێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر باروودۆخیئه‌سكه‌نده‌ر لوتفیله‌ شه‌شه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌خواردنیدا له‌به‌رده‌ستا نییه‌ و شۆرای هاوئاهه‌نگی مۆعه‌لیمان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به به‌رپرسی پاراستنی گیان و ته‌ندرووستی موعه‌لمیانی به‌ندكراو ده‌زانێت.