له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی زیندانی گه‌رمسار له ئوستانی سیمنان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌یان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی یه‌كێك له به‌ندكراوان “عه‌بدۆڵڵا توتازهی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خه‌ڵكی خاش ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ساڵی ٨٦ی هه‌تاوی به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕێكه‌وتی ٩ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه تا ٤ی جۆزه‌ردان زیاتر له ٣٩ به‌ندكراوی به‌لووچ كه دوو كه‌سیان ژن بوون له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له‌سێداره دراون.
