ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی مانگرتوو له زیندانی ئیڤین بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، شه‌ش به‌ندكراو به ناوه‌كانی تاهر ته‌قه‌وی، ودوود ئه‌سه‌دی، مه‌حموود ئۆجاقلوو، مورته‌زا په‌روین، ئه‌یاز سه‌یفخواه و عه‌زیز عه‌زیمی قه‌دیم كه ماوه‌ی پێنج رۆژه دژ به دادڕه‌سی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم مانیان له خواردن گرتووه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به توندووتیژییه‌وه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزراون. ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری پاراستنی گیانی ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه بوون.
