ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، سێ كه‌س له به‌ندكراوانی زیندانی گونبه‌دی كاڤووس په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بوون و شه‌ش كه‌سیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراونه‌ته‌وه.
ناسناوی یه‌كێك له‌و به‌ندكراوانه‌ی كه ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه بریتیه له: زولفه‌قار یه‌زدان دووست. زولفه‌قار خه‌ڵكی شارستانی ئازادشار له پارێزگای گوڵستانه و مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی گورگان به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به یه‌ك ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا. جێبه‌جێكردنی سزای قامچی ئه‌و به‌ندكراوه به وه‌حشیانه‌ترین شێوه به‌ڕێوه چووه و ناوبراو ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام دادستانی گوڵستان بایه‌خی پێ نه‌داوه.