پاش تێپه‌ڕبوونی سێ حه‌فته به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری ڕاگیراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت، ناوبراو له په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی كورتدا به بنه‌ماڵه‌كه‌ی وتووه كه بۆ زیندانی سنه گوازراوه‌ته‌وه.
“شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” ڕۆژی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له‌كاتی چوون بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ری كرا. بازپۆرسی لقی ٤ی دادسه‌رای ڕه‌شت، داخوازی “سیرووس فه‌تحی” هاوژینی ناوبراوی بۆ به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌كه‌ی قبووڵ نه‌كردووه و ڕێگه‌یان پێ نه‌داوه سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بكات. به‌وته‌ی “سیرووس فه‌تحی”، “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌كه‌ی بۆ زیندانی سنه گوازراوه‌ته‌وه.
