کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی سێ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بۆ زیندانی بانه

گواستنه‌وه‌ی سێ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بۆ زیندانی بانه 1

سێ هاووڵاتی تۆمه‌تبار به‌ به‌غی به‌ ناوه‌كانی محه‌ممه‌د فه‌یزی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، باست كه‌ریمی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و محه‌ممه‌د كه‌ریمی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ له‌ زیندانی سنه‌وه‌ بۆ زیندانی بانه ڕاگوێزران.

محه‌ممه‌د كه‌ریمی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌عیدی به‌ تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ به‌غی به‌ ٢٥ ساڵ زیندان، محه‌ممه‌د فه‌یزی و باست كه‌ریمی به‌ هه‌مان تۆمه‌ت هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ٢٠ ساڵ زیندان سزا دراون. ئه‌و سێ هاووڵاتیه‌ مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ شارومه‌ندێك به‌ ناوی یووسف ئه‌حمه‌دی به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش تێپه‌ڕكردنی چوار ساڵ  و ٨ مانگ و ١٧ ڕۆژ به‌ندكران، بۆ زیندانی بانه ڕاگوێزراون.