کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی سێ به‌ندكراو بۆ زیندانی سنه

گواستنه‌وه‌ی سێ به‌ندكراو بۆ زیندانی سنه 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌رمانان، “سامان پاشایی”، “خالید عەبدوڵڵازادە” و “ئەفخەم مورادیان” بۆ بەندیخانەی سنه‌ گوازرانه‌وه‌ و به‌رپرسانی زیندان داواکای بارمتەی ٤٩ ملیاردی بۆ ئازادیان ده‌كات.

ڕۆژی سێشەممە، “ئەفخەم مورادیان”، دوای ٩٠ ڕۆژ، “سامان پاشایی” به‌دوای دوو مانگ و ١٨ ڕۆژ، “خالید عەبدوڵڵازادە”، دوای دوو مانگ و سێ ڕۆژ، لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئه‌و شاره‌ گوازرانەوە. به‌پی زانیارییه‌كان، ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی “سامان پاشایی”، “خالید عه‌بدۆڵڵازاده‌” و “ئه‌فخه‌م مورادیان” بینراوه‌. “ئەفخەم مورادیان”، ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە یەکێک لە شەقامەکانی سەقز، هەروەها “سامان پاشایی” لە ١١ی هەمان مانگ لە کاتی گەڕانەوەی لە شاری سنەوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون. شایانی باسه‌ كه‌ “خالید عەبدوڵڵازادە”، ڕۆژی ٢٦ی پووشپەڕی هەمان ساڵ لە سەقز دەستبەسەر کرا.