ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، سێ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی زیندانی ورمێ به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌یان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه بریتیه له: “سه‌عدۆڵڵا فه‌ڕۆخی”، “وه‌حید به‌یزایی” و “ئه‌میرعه‌لی بایرۆمی” و هه‌ر سێكیان به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه كه له‌و كاته‌وه ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی وه‌كوو سه‌رۆككۆمار به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو ڕێژه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران دوو هێنده زیادی كردووه و ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانیش نه‌یتوانیوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی كۆماری ئیسلامی دا دابنێت.