به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ، سایه سه‌یدال، مه‌عسوومه نه‌ساجی و مه‌عسوومه عه‌سگه‌ری سێ به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین، پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست بێبه‌شكردنی به‌ندكراوان له ده‌رمان، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراونه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌شێك له به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی قه‌رچه‌ك له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، سایه سه‌یدال، مه‌عسوومه نه‌ساجی و مه‌عسوومه عه‌سگه‌ری له ئاست بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی نه‌خۆش له ده‌رمان و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ به‌ندكراونی ئه‌و به‌ندیخانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزراون.