کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “سیامه‌ك مه‌سیح پور” بۆ زیندانی ئێڤین

گواستنه‌وه‌ی سیامه‌ك مه‌سیح پور بۆ زیندانی ئێڤین 1

ڕۆژی سێشەممە ٤ی مانگی گوڵان، “سیامەک مەسیح پور”، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا.

“سیامه‌ك مه‌سیح پور” له‌ كاتی پرسه‌ی “ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند” له‌ شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٥ دادگای ئینقلابی تاران بە دوو ساڵ زیندانی مه‌حكووم و دواجار حوكمه‌كه‌ی لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پەسەند کرا.