ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، “سپیده ڕه‌شنۆ” چالاكی بواری ژنان به‌هۆی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی تاران ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سپیده ڕه‌شنۆ” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم تووشی خویبهربوون بووه و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه و مهعاینهكردنی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندان. ڕێكخراوه‌كانی مافی مروڤ هه‌روه‌ها ده‌رده‌خه‌ن كه پێش وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌و چالاكه مه‌ده‌نییه، جارێكی تر به توندی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه كرابوو و به‌رپرسانی ڕژیم به‌رپرسی سه‌ره‌كی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ناوبراون.