ڕۆژی ڕابردوو، “سپیده قوڵیان” چالاكی سیاسی و به‌ندكراو، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د كرا.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چالاكوانه كه پێشووتر چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت، لێپرسینه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت حوكمی قورسی قه‌زایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی، له مه‌راسمی حه‌وته‌می “خوسره‌و عه‌لیكوردی” پارێزه‌ری خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و شارومه‌نده سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، تا كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و زیندانه، له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوو.
