سه‌یاد ده‌رویشی برای هه‌میشه زیندوو، فه‌رجاد ده‌روێشی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری ورمێ، بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی هه‌شت مانگ به‌ندكرانی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌م ١ی ڕه‌زبه‌ر، سه‌یاد ده‌روێشی بانگهێشتی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ورمێ كرا و بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی هه‌شت مانگ به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا. ناوبراو ڕۆژی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. سه‌یاد ده‌روێشی پاش ته‌واوبوونی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا و ڕۆژی ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌ن ئازاد كرا.