“سه‌مانه ئه‌سغه‌ری” خوێندكاری زانكۆی خواڕه‌زمی، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
“سه‌مانه ئه‌سغه‌ری” له خه‌رمانانی ١٤٠٢دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٠ ڕۆژر به دانانی وه‌سیقه له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ئازاد كرا. ناوبراو له مانگی سه‌رماوه‌زی هه‌مان ساڵ له‌لایه‌ن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه خوێندكارییه له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١، له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به ١٨ ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم و دواتر كه‌وته به‌ر لێبوردنی گشتی و ئازاد كرا.