کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی سروه‌ و په‌یمان شیری بۆ زیندانه‌كانی بۆكان و ورمێ

گواستنه‌وه‌ی سروه‌ و په‌یمان شیری بۆ زیندانه‌كانی بۆكان و ورمێ 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو خۆشك و برا به‌ ناوه‌كانی سروه‌ و په‌یمان شیری خه‌ڵكی گوندی ته‌رغه‌ی سه‌ر به‌ شاری بۆكان به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كانی بۆكان و ورمێ كراون.

سروه‌ی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و په‌یمانی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ ڕۆژی ٤ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار و سروه‌ به‌ ٨ مانگ و په‌یمان به‌ شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.