به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سادق سداقه‌ت” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراوی دانیشتوو له شاری “داراب” سه‌ر به پارێزگای فارس، له زیندانی ئه‌و شاره‌وه بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت ڕه‌وانه كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعڵاعاتی ڕژیمه‌وه له شاری داراب ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره كرا. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و چالاكوانه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی”، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و پاش كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی عادڵ ئابادی شیراز كراوه.
