کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “زیبا ئومیدی فه‌ر” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌

گواستنه‌وه‌ی زیبا ئومیدی فه‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌ 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “زیبا ئومیدی فه‌ر” ڕۆژنامه‌وانی ده‌زگای هه‌واڵنێری “كوردپرێس” له‌ شاری قوروه‌ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌ گرتووخانه‌ی سپای پاسداران ئه‌شكه‌نجه درا و به‌هۆی تێگچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌ كرا.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خوجێیه‌كان، “زیبا” له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی حه‌فازه‌ت ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی دا بووه‌ و به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، ئاستی وشیاری دابه‌زیوه‌ و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌ كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی سه‌رماوه‌ز له‌شاری قوروه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا ڕاگوێزرابوو.