ڕۆژی ڕابردوو زۆبه‌یر مه‌حموودی شارومه‌ندی خه‌ڵكی پیرانشار، پاش ٢٨ ڕۆژ به‌ندكران له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره، بۆ زیندانی نه‌غه‌ده ڕاگوێزرا.
ڕۆژی ١٩ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، زۆبه‌یر مه‌حموودی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.