له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “فەردین ڕەحیمی” و “مه‌رزیه مواردوهیسی“، چالاکی مەدەنی و ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان” پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی سنە، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان و كانوونی ئیسلاح و ته‌ربیه‌تی ئەو شارە، کراون.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، ئەو دوو چالاکە مەدەنییە لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوه به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم“، سه‌ره‌تا به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوون و پاش ده‌ربڕینی ناڕزایه‌تی، حۆكمه‌كه‌یان له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٥ مانگ زیندانی تەعزیری و چوار ساڵ زیندانی تەعلیقی، كه‌م كرایه‌وه.