ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردان، “وه‌فا ئه‌حمه‌دپور” و “دانیال موقه‌ده‌م” دوو هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پی دژبه‌ری ڕژیم له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شیرازه‌وه بۆ زیندانی عادل ئاباد ڕاگوێزران.
“وه‌فا ئه‌حمه‌دپور” و “دانیال موقه‌ده‌م” ڕۆژی ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، پاش بڵاوكردنی كلێپێك به ناوی “ئاماده‌باش” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. “وه‌فا ئحمهدپور” ١٧ ساڵ پێشینه‌ی كاری له بواری موزیك دا هه‌یه و ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو به دانانی وه‌سیقه له زیندانی ئێڤین ئازاد كرابوو. ناوبراو به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.