ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “میلاد فازڵپور”، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “مەلقەرەنی” سەر بە شاری سەقز و “هێمن حسێنی”، خەڵکی سەقز بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕ، “میلاد فازڵپور” و “هێمن حسێنی” به‌شێوه‌ی نایاسایی لەلایەن هێزەكانی حكوومهتوه دەستبەسەر کراون و تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ست دا نییه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
