کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانه‌كانی ورمێ و پیرانشار

گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانه‌كانی ورمێ و پیرانشار 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد و پیرانشار به‌ ناوه‌كانی گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د و ئیسماعیل سوله‌یمانی به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان بانگهێشتی لقی ئیجرای ئه‌حكام و زیندان كران.

گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د له‌ ڕێكه‌وتی ٢٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ سه‌ر كار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی خه‌رمانان به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو دواتر له‌لایه‌‌ن دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ چوار مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئیسماعیل سوله‌یمانی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی پیرانشار به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ ده‌ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو.