کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی دوو خوشکی ڕۆژنامەنووس بۆ زیندانی ئێڤین

گواستنه‌وه‌ی دوو خوشکی ڕۆژنامەنووس بۆ زیندانی ئێڤین 1

“زەهرا تەوحیدی” و “هودا تەوحیدی”، دوو خوشکی ڕۆژنامەنووس، دوای بانگهێشت كران و پەیوەندییان بە لقی ١ی داواکاری گشتیی ئێڤین، دەستبەسەر و به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزای به‌ندكرانیان ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كراون.

ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە لە سەرەتاكانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوون. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌ر یه‌ك له‌و دوو خۆشكه‌ لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی ئەفشاری بە تۆمەتی “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی وڵات” و “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراون.