کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی دوو به‌ندكراو بۆ زیندانی “نه‌غه‌ده‌” و “ورمێ”

گواستنه‌وه‌ی دوو به‌ندكراو بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌ و ورمێ 1

ڕۆژی سیشەممە ٧ی مانگی خەرمانان، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “جەماڵ عەلیزادە” چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری “پیرانشار” و “ئه‌میر سیدی” خه‌ڵكی شاری “مه‌هاباد”، بۆ به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده‌ و ورمێ ڕاگویزران.

“جه‌ماڵ عه‌لیزاده‌” ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ بێ به‌رگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ گوازرایه‌وه‌ و خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی “مەهابادەوە” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ میدیا دژبەرەکان” بە ٣٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا. جێگایی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی سیشه‌ممه‌ ٧ی خه‌رمانان بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ كرا و پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده‌ ڕاگۆیزرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “ئه‌میر سیدی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی چالاكی كردن له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو ڕۆژی سیشه‌ممه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ی “ورمێ” گۆازرایه‌وه‌.