کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی دوو به‌ندكراوی كوردی مه‌حكووم به ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی جیرۆفت

گواستنه‌وه‌ی دوو به‌ندكراوی كوردی مه‌حكووم به ئێعدام بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

دوو به‌ندكراوی كورد به‌ ناوه‌كانی “ئه‌سعه‌د ئه‌مینی” خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و “سامان فه‌خری” خه‌ڵكی بانه، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای ئێعدام ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی جیرۆفت كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیار بووه‌ به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ حوكمی سێداره‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ له‌ زیندانی جیرۆفت جێبه‌جێ بكرێت. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری له‌سێداره‌دانی ئه‌سعه‌د و سامان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و دیار نییه‌ حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ كراوه‌ یان نه‌.