به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراوی سیاسی پێش له كۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی ده‌رمانه‌كه‌یان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی لاكانی ڕه‌شت كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو شارومه‌نده به ناوه‌كانی “یۆنس ئازادبه‌ر و جه‌مشید عه‌زیزی” له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیان، بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانیان پێ درابوو، به‌ڵام پێش كۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی ده‌رمانه‌كه‌یان له نه‌خۆشخانه، دیسان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ڕژیم كراون.
