له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی گلاره عه‌باسی و بیژه‌ن كازمی بۆ به‌ندی ژنان و به‌ندی ٢٠٩ی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراون.
گلاره عه‌باسی چالاكی سیاسی ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵی خه‌ڵكی تاران به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام” سه‌رجه‌م به ٥١ مانگ زیندان مه‌حكووم و به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بیژه‌ن كازمی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كووهده‌شت پاش ١٤٠ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه له به‌ندی تاكه‌كه‌سی، بۆ به‌ندی ٢٠٩ی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ڕۆژی ٣ی به‌فرانباری ١٤٠٣، بیژه‌ن كازمی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.