ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو به‌ندكراوی به‌لووچ بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری زاهیدان گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌عید عه‌لی زه‌هی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “ئیسماعیل عه‌لی زاهی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندی به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له‌لایه‌ن دادگایی زابۆل به ئێعدام مهحووم كران. ئه‌و دوو به‌ندكراوه ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ جیبه‌جێكردنی حووكمه‌كه‌یان بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی زاهیدان گوازرانه‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت.