دۆخی ته‌ندرووستی “محه‌ممه‌د خودكام” له ٢٣هه‌مین ڕۆژی مانگرتن دا ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه و ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، بۆ جارێكی‌تر له زیندانی بۆكانه‌وه بۆ ده‌رمانگا گوازراوه‌ته‌وه.
“محهممهدج خودكام” له ڕۆژی ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢وه له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای قورسی زیندان و په‌رداختی جه‌ریمه‌ی ماڵی به‌سه‌ریدا، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووڕدا، باری ته‌ندرووستی تێك چووه و دوو جار بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو ١٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه به ١٧ ساڵ زیندان و ١٨٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه حكووم كرا.