به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی و هه‌روه‌ها دوو دڵی هێزه‌كانی، ناچار به گواستنه‌وه‌ی ده‌یان پاس هێزی سه‌ركوت له وڵاتانی دراوسێ كراوه.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، تا شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، لانیكه‌م ٦٠ پاس هێزی سه‌ركوت له عراقه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئێران كراون و ئه‌و كه‌سانه‌ش وه‌كوو زائر پێناسه‌یان بۆ كراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به ده‌یان ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به بوونی هێزه بیانییه‌كان له نێو سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمدابه ده‌ستمان گه‌یشتووه و له شاره جۆراوجۆره‌كاندا بڵاوه‌یان پێ كراوه.
