ڕۆژی ڕابردوو سپای پاسدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یان تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له سنووری میرجاوه ڕه‌وانه‌ی وڵاتی پاكستان كردووه و ئه‌م كرده‌وه‌یڕژیم ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی به دوای خۆیدا هێناوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خه‌ڵكی ناڕازی له ئه‌نجامی ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیمه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی یان ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی ئه‌و هێزانه، ساڵانه به ده‌یان سووختبه‌ری به‌لووچ گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان بریندار ده‌بن، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا ئیزنی هاتوچۆی سووختبه‌ران نادات به‌ڵكوو به ده‌یان تانكه‌ر سووته‌مه‌نی له سنووره فه‌رمییه‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ی وڵاتی پاكستان ده‌كات. ئه‌مه له كاتێكدایه كه مانگەکانی ڕابردوو به ده‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان دژ به داخستنی ناوچه سنوورییه‌كان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به‌ڕێوه‌چووه و خه‌ڵك له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین.