به پێی هه‌واڵه‌كان،٩ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دێهده‌شت كه دوو كه‌سیان مێرمنداڵه، بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی یاسووج ڕاگوێزراون.
ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دێهده‌شت ڕۆژانه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و به پێی ڕاپۆرته‌كان،ناسناوی ٩ كه‌س له به‌ندكراوان به ناوه‌كانی “عاتفه تاهرنیان“، “ئه‌میر حسێن جه‌عفه‌ری“، “كامران بووزه‌ری“، “جابر فرووغی“، “پوریا به‌راتی“، “حسێن په‌ریسایی“، “عه‌لیڕه‌زا په‌ریسایی“، “حه‌مید په‌ریسایی” و “ئه‌حمه‌د نوورمحه‌ممه‌دی“، تا ئێستا به ده‌ستمان گه‌یشتووه. جێگای ئاماژه‌یه ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بۆ زیندانی یاسووج ڕاگوێزراون و ژیانیان له مه‌ترسیدایه.