“پێدرام موعینی” خوێندكاری قۆناغی دكتۆرای كۆمه‌ڵناسی زانكۆی ئازادی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان له شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی له كاتی به‌ندكرانی “پێدرام” شوێنی كاره‌كه‌یان پشكینوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی ناوبراودا گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “پێدرام موعینی” پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
